ئۆپراسیۆنی ئاسمانی هاوبەشی سوپای عێراق بە هەماهەنگی دیمەشق، تاران و مۆسکۆ بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی سوریا

ئۆپراسیۆنی ئاسمانی هاوبەشی سوپای عێراق بە هەماهەنگی دیمەشق، تاران و مۆسکۆ بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی سوریا

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ئەپریل ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای ئەم ووڵاتە بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی داعش لە ناوچە سنووریەکانی سوریا، بە هەماهەنگی دیمەشق، تاران و مۆسکۆ ئەنجام دراوە.

تحسین الخفاجی، ووتەبێژی سوپای عێراق ئاشكرای دەکات، کە هێڕشە ئاسمانیەکانی دوێنێ عێراق بۆ سەر داعش، بە ئاگاداری و هەماهەنگی ناوەندی ئەمنی بووە، کە عێراق، سوریا، ڕووسیا و ئێران تیایدا بەشدارن.

ووتەبێژی سوپای عێراق ڕاشیگەیاند، هێرشەکانی دوێنێ تایبەت بە عێراق بووە و پەیوەندی بە ئۆپراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشەوە نییە.

الخفاجی هەروەها گوتی، ئەگەر لە سەر سنوورەکان هەست بە مەترسی و هەڕەشە بکەین، ئەم ئۆپراسیۆنانە دووبارە دەکەینەوە.

جێی ئاماژەیە، ئامانجی هێڕشەکانی دوێنێ سوپای عێراق، بنکە و پێگەی سەربازیەکانی داعش بوو لە ڕۆژهەڵاتی فورات، کە دەکەوێتە ناو خاکی سوریا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە