چین بەپەلە داوا لە کەنەدا دەکات بەڕێوبەری هۆواوی ئازاد بکات

چین بەپەلە داوا لە کەنەدا دەکات بەڕێوبەری هۆواوی ئازاد بکات

پەیامی کورد    ...    چین بەپەلە داوا لە کەنەدا دەکات بەڕێوبەری هۆواوی ئازاد بکات .

وەزیری دەرەوەی چین لە یەکەمین دیداری خۆی لەگەڵ هاوتا کەنەدییەکەی دوای ئاڵۆزییەکان لە سەر دەستبە سەر کردنی " منگ وانژۆ " بەڕێوبەری پلە باڵای کۆمپانیای هۆواوی ، داوای بەپەلە ئازادکردنی ئەوی کرد .

وانگ ئیی ڕووبە " کریستیا فریلەند " ڕایگەیاند : دەوڵەتی چین بە جەختەوە لە ماف و سەروەرییەکانی شاروەندەکان و کۆمپانیا چینییەکان پارێزگاری دەکات .

جێگای ئاماژەدانە وانژۆ یەکەمی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە لایەن دەوڵەتی کەنەداوە ، بە تاوانی دەور دانەوەی گەمارۆوەکانی ئێران لە ڕێگای کۆمپانیای هۆواوی و هەروەها فڕۆشتنی کەل و پەل بە تاران دەست بەسەر کراوە  .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە