پەیامی کورد ... بەرێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی بۆ کارگێری قوتابخانەکان ئاگادارییەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
بەرێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکان لەچەند خاڵێک ئاگاداردەکاتەوە.
زۆهەير موحمد عەبدۆڵڵا یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە :
یەکەم/ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە، پێویستە ووشەی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.
دووهەم/ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.
سێیەم/ کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکەن بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.
چوارەم/ کارگێری قوتابخانەکان بەهیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
5. پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە