پەیامی کورد ... ئێران ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنی شەڕ دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە رۆژنامەیەكی بەریتانی کە باس لەوەدەكات، ئێران 14 سەربازگەی تایبەت بە مەشق و راهێنان ئامادەكردوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ سەر ئامانجەكانی ووڵاتانی رۆژئاوا.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لەزاری چالاكوانە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانەوە بڵاویكردۆتەوە، ئێران لەرێگەی 14 سەربازگەكەوە لەناوخۆی ووڵاتەكەی ڕاهێنان بە چەكدارانی خۆی دەكات بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ بە ئامانجگرتنی ووڵاتانی رۆژئاوا، لەكاتی درووستبوونی مەترسی لەسەر تاران.
بەپێی زانیارییەكان هەشت بنكەی ئەم سەربازگانە دەكەونە تارانی پایتەخت، بنكە سەربازییەكانی دیكەش دەكەونە ناوچەی ئەهواز و ئابادان و پارێزگای خۆراسان.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو بنكە سەربازییانە لەسەر روبەری 10 هێكتار زەوی دروستكراون و لەژێر چاودێری سوپای پاسدارانی ئێرانیدایە.
ئەو هەنگاوەی ئێران دوای ئەو ناكۆكیانە دێن كە لەنێوان ئێران و دەوڵەتە رۆژئاواییەكاندا درووستبوە بەهۆی كێشەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی، پاش ئەوەی ئەمریكا لەساڵی 2018 كشایەوەو چەندین سزای تووندی بەسەر ئێراندا سەپاند.
لەئێستاشدا بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی جیهان، پێنتاگۆن بڕیاریداوە كەشتیگەلی جەنگی ئەبراهام لینكۆڵن بگەڕێنێتەوە ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی و هاوكات گەیشتۆتە ئەو ناوچەیە، بەڵام هێشتا نەچۆتە ناو گەرووی هۆرمۆز.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە