پەیامی کورد ... پێشوازی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشوازیی لە لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد. لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە دا، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، گوتیشی: "هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەینەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی کاتی وەستابوون".
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوکارییەکانی ئیتاڵیای کرد و گوتی: "بوونی هێزەکانی ئیتاڵیا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ دەزانین"، مهسرور بارزانى جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە