پەیامی کورد... بلینكن: هێرشی حووسییەكان بۆسەر كەشتییە بازرگانییەكان ئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند بەردەوامی هێرشەكانی حوسییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان ئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوەو ئێرانمان ئاگادار كردۆتەوە دەستبەرداری پشتیوانیكردنی حوسییەكان بێت.
ئەنتۆنی بلینكین وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی چوار شەممە 10ی كانونی دووەمی 2024، لەكاتی سەردانیدا بۆ وڵاتی بەحرەین رایگەیاند: بەردەوام هەوڵمان ئەوە بووە ئێران ئاگادار بكەینەوە، وەك چۆن وڵاتانی تریش ئەمكارەیان كردووە، ئەوەی كە پشتیوانیكردن لە حوسییەكان، بەتایبەت بەهۆی ئەمكارانەیەوە پێویستە رابگیردرێن.
دوای دەستپێكی جەنگی غەززە، گروپە میلیشیاكانی سەر بەئێران لەوانە حیزبوڵڵای لوبنان، حوسییەكان لە یەمەن و گرووپە میلیشیا شیعەكان لە عێراق هێرشەكانیان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمان و ئیسرائیل زیاتر كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە