پەیامی کورد ... ۴۷ ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەم ووڵاتەوە بۆ ئەرتەشی لۆبنان دابین دەکرێت
جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دەقێکدا بۆ ئانتۆنی بلینکن؛ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا نووسی : ئەم بژاردەیە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەیە هەتاکوو ڕێژەی ۴۷ ملیون دۆلار سەرفی هێزە چەکدارەکانی لۆبنان بکرێت.
لە درێژەدا نووسیویەتی ڕێژەی ۲۵ ملیون دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاری لە مەوجوودی و سەرچاوەی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی ئەمریکا، بە مەبەستی یارمەتیدانی دەستبەجێی هێزەچەکدارەکانی لۆبنان جێبەجێ دەکرێت.
به بلینکن ئەو ڕێگەیە دراوە هەتا ۲۲ ملیون دۆلار لە ئیمکانات و خزمەتگوزاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بۆ یارمەتیدانی دەستبەجێی هێزەچەکدارەکانی لوبنان سەرف بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە