كار بۆ رێكخستنەوەی كەرتی دەرمان دەكرێت و دكتۆر محەمەد حاجی بەرپرسیاریەتی دەزگای نیشتیمانی دەرمان وەردەگرێت

كار بۆ رێكخستنەوەی كەرتی دەرمان دەكرێت و دكتۆر محەمەد حاجی بەرپرسیاریەتی دەزگای نیشتیمانی دەرمان وەردەگرێت

پەیامی کورد      ...   كار بۆ رێكخستنەوەی كەرتی دەرمان دەكرێت و دكتۆر محەمەد حاجی بەرپرسیاریەتی دەزگای نیشتیمانی دەرمان وەردەگرێت

دوای دەست بەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كار بۆ رێكخستنەوەی كەرتی دەرمان دەكرێت و سەرۆكی لیژنەی تەندرووستییش لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی دامەزراندنی دەزگایەكی نیشتیمانی دەرمانە.

د. سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندرووستی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "پێشتر لیژنەیەكی لاوەكی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پێك ھاتبوو و بەدواداچوونی تەواوی بۆ كێشەی دەرمان كردووە لە ھەرێمی كوردستان و راسپاردەكانیش ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كراون، بۆ ئەوەی كێشەی كەرتی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ و چارەسەر بكرێت".

سەرۆكی لیژنەی تەندرووستی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی دامەزراندنی دەزگای نیشتیمانی خۆراك و دەرمانە و دكتۆر موحەمەد حاجی وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری دەرمان، بەرپرسیاریەتی دەزگاكە وەر دەگرێت".

زێباری دەشڵێت: "ھەموو ھەوڵێك بۆ باشكردنی ڕەوشی تەندرووستی و كەرتی دەرمان دەدرێت لە پێناو سەلامەتی ھاووڵاتیاندا، بە تایبەتی لە ئێستادا بە ھۆی ڤیرووسی كۆرۆناوە رەوشەكە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە