لەگەڵ دەرچوونی ٧ نوێنەری حزب ماکرۆن لە زۆرینە کەوت

لەگەڵ دەرچوونی ٧ نوێنەری حزب ماکرۆن لە زۆرینە کەوت

پەیامی کورد     ...   لەگەڵ دەرچوونی ٧ نوێنەری حزب ماکرۆن لە زۆرینە کەوت

حزبەکەی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا زۆرینەی تەواوی خۆی لە پەرلەمان دوای جیابوونەوەی ژمارەیەک لە نوێنەران کە بە دوای پێکهێنانی حزبێکی نوێیەوەن لە دەست داوە .

حزبی ئاکۆلۆژی ، دیمۆکراسی ، یەکگرتوویی " ئای دی ئێس " پێکهاتوو لە ٧ نوێنەری پێشووی حزبی ڕێپۆبلیک ئان مارش " کۆماری بەرەو پێشەوە " و باقی پاڵپشتانی پێشووی سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەبێت .

نوێنەرانی دەرچوو دەیانەوێت لە سەر چارەسەری بابەتگەلێک وەکوو ژینگە و نابەرابەری کۆمەڵایەتی زیاتر جەخت بکەنەوە .

بریارەکەی ئەوان هۆکاری دابەزینی ژمارەی کورسییەکانی حزبی ئیمانۆئێل ماکرۆن بۆ ٢٨٨ دەبیت کە یەکێک کەمتر لە زۆرینە لە پەرلەمانی گشتی ٥٧٧ کەسی فەڕەنسایە .

چاودێران لە فەڕەنسا دەڵێن کە حزبی " ئان مارش " هەروەها لە پاڵپشتی دوو هاوپەیمانی سیاسی دیکە ، حزبی میانە " مۆدێم " و هەروەها ڕاستی میانە " ئاژیر " کە لە کۆی گشتی خاوەنی ٥٦ کورسییە خاوەندارە .

هەروەها ئەم ئەگەر هەیە کە بە هاتنی نوێنەرانی دیکە بۆ ناو حزبەکەی ماکرۆن " ئان مارش " جارێکی دیکە بگاتەوە زۆرینە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە