هێرشی فڕۆکە سەربازییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی تەرابلۆس

هێرشی فڕۆکە سەربازییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی تەرابلۆس

پەیامی کورد  ...   لەسەروبەندی ئاڵۆزبوونی کێشە ناوخۆییەکانی لیبیا هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی تەرابلۆس .

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە فرۆکەیەکی جەنگی هێرشی کردە سەر فرۆکەخانەی ماتیگا لەتەرابلۆسی پایتەختی لیبیا.

تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە پەیوەندی بە قوڵبونەوەی کێشەناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەوە هەیە.

 فڕۆکەخانەی ماتیگا تەنها فڕۆکەخانەی لیبیایە کە لەئێستادا لەکاردایە و دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شارەکە.

هاوکات، بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان، "بەهۆی ڕووبەڕوبوونەوەی هێزە چەكدارەكانی لیبیا لە باشووری تەرابلۆس، لە رێكەوتی 4ی ئەم مانگەوە نزیكەی دوو هەزار و 200 كەس ماڵەكانیان بەجێهێشتوە و زۆرینەی خەڵكی سیڤیل كە لە ناوچەكەدا ماونەتەوە گەمارۆدراون و دەستیان بە خزمەتگوزاریە خێراكان ناكات".

ئاماژە بەوەشكراوە، "بڵاوبونەوەی هێزەكان بەشێوەیەكی خێرا دەبێتە هۆی ئاوارەبونی ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەكە" و ئاژانسەكانی بەهاناوەچونی ناوچەكی كەرەستەی تەندروستیان هێندەی تیماركردنی 210 هەزار كەس و مامەڵەكردن لەگەڵ 900 حاڵەتی برینداری بۆ ماوەی سێ مانگ هەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە هێزەكانی رۆژهەڵاتی لیبییا ناسراو بە " سوپای نیشتیمانی لیبیا " دوێنێ یەكشەممە، بە ڕابەری خەلیفە حەفتەر، لە هێرشێكی ئاسمانیدا ناوچەكانی باشووری تەرابلۆس-یان بە ئامانجگرت و داوبەدوای هێرشەكە نەتەوە یەكگرتوەكان داوای دەستبەجێ ئاگربەستی لە چەكدارانی لیبیایی كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە