ناتانیاهۆ بۆ ئێران: بڕیارەکانی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە

ناتانیاهۆ بۆ ئێران: بڕیارەکانی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت، بڕیارەکانی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یادی ئەو جولەکانەی لەجەنگی دووەمی جیهانیدا کوژراون، هێرشی توندی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایگەیاندووە، کە تاران هەم ئیسرائیل هەم جیهان سەرزەنشت دەکات، پەیامێکم هەیە بۆ ڕێبەری ئێران کە بڕیارەکانی ئیسرائیل تاقی نەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڤلادێمێر پۆتن سەرۆکی ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوایلێکرد کە خۆیان لە چالاکی هەر هێرشێک بۆ سەر سوریا بەدووربگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە