چاوشئۆغلۆ : ئەمریکا پێی وایە دەتوانێ بۆچوونی خۆیان بە سەر ئێمەدا بسەپێنن

چاوشئۆغلۆ : ئەمریکا پێی وایە دەتوانێ بۆچوونی خۆیان بە سەر ئێمەدا بسەپێنن

وەزیری دەروەی تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سووریا ووتی: نەخشە ڕێگای مەنبەج لە شوێنەکانی دیکەی سووریا جێبەجێ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی ، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەروەی تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سووریا ووتی: نەخشە ڕێگای مەنبەج لە شوێنەکانی دیکەی سووریا جێبەجێ دەکرێت. ڕێککەوتنەکان وەها دەڵێت و هەرچەندە تا ئێستاش درەنگ کەوتووە بەڵام هەر جێبەجێ دەبێت.

هەروەها سەبارەت بە فڕۆکەی ئێف ۳٥ ووتی: دوای ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کۆنگرێس، لە ماوەی ۹۰ ڕۆژی دیکە فڕۆکەکان ڕادەستمان دەکرێت. فڕۆکەی ئێف ۳٥ پڕۆژەیەکی هاوبەشە و وا نییە بتوانن بڵێن لەبەر ئەوەی کە تورکیا نەیویست ڕادەستیان ناکەین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیاش وتی: ئێمە لەمبارەوە لە ڕێگای سیاسییەوە کارمان کردووە. سەبارەت بە کێشەکان ڕێگە چارەمان دەسنیشان کردووە ، دەبێت لەمبارەوە پێکەوە قسە بکەین بەڵام ئەمریکا زیاتر لە زمانی هەڕەشە سوود دەبات. ئەوان لایان وایە دەتوانن بۆچوونی خۆیان بە سەر تورکیا بسەپێنن. ئێمەش دەڵێین بەم کارە بە‌هیچ کوێ ناگەن. وەک دیاریشە لە دوای چارەسەر کردنی کێشەکان نین دەیانەوێت لەم بابەتە بۆ ڕێکلامی هەڵبژاردنی ناوخۆیی خۆیان سوود ببەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە