تەقینەوەی گولە خومپارە لە ئیلام دوو قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی گولە خومپارە لە ئیلام دوو قوربانی لێکەوتەوە


پەیامی کورد … تەقینەوەی گولە خومپارە لە ئیلام دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەکەکی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە شاری مێهران سەر بەپارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و هاوژیەنەکەشی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢١، بە هۆی تەقینەوەیەکی گولەخومپارەیەکی لە شاری مێهران، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بووە، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

مەجید کاکی، قایم مقامی مێهران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە  ئەو ڕووداوە دوای ئەوە ڕوویداوە لە ئەو پیاوە دەستکاری گوللە خومپارەکەی کردووە و هاوژینی ناوبراویش بریندار بووە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام گوازراوەتەوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە