نەتەوەیەکگرتووەکان: برسێتی بەرۆکی 23 ناوچەی جیهانی گرتووە

نەتەوەیەکگرتووەکان: برسێتی بەرۆکی 23 ناوچەی جیهانی گرتووە

پەیامی کورد … نەتەوەیەکگرتووەکان: برسێتی بەرۆکی 23 ناوچەی جیهانی گرتووە

 

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات برسێتی و قات و قڕی تووشی 23 ناوچە و وڵاتی جیهان بووە و گەرمبوونی زەویش یەکێکە لە هۆکارەکانی.

 

لە راپۆرتێكی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ناوی بەشێک لەو وڵاتانە هاتووە کە دووچاری برسێتی بوونەتەوە کە لوبنان، سوریا، یەمەن و ئەفغانستانی تێدایە.

 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و مەترسییەکانی گەرمبوونی زەوی لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵ هۆکاربوون بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو 23 وڵات و ناوچەیە رەوشیان بەرەو خراپتر بروات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2020دا 155 ملیۆن کەس لە جیهان سەلامەتی خۆراکیان نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە