هاوسەرۆکى هەدەپە لەگەڵ بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکیتى ئەورووپا کۆبووەوە

هاوسەرۆکى هەدەپە لەگەڵ بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکیتى ئەورووپا کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...    هاوسەرۆکى هەدەپە لەگەڵ بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکیتى ئەورووپا کۆبووەوە

هاوسەرۆکی پاەری دیمۆکراتی گەلان " هەدەپە " میتهات سانجەر و شاندێکی هاوڕای لە برۆکسڵ لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا جۆزێپ بۆرڵ چاوپێکەوتن و گفتۆگۆیان ئەنجامدا .

لە کۆبوونەوەکەی شاندی هەدەپە و بۆرڵ دا بانگەوازی خۆیانیان بۆ هەوڵی ئاشتیخوازانە و دیپلۆماتیک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگییەکانی ڕووسیا و ئۆکراین ڕاگەیاند  .

هەروەها باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا ، دیمۆکراسی ، پرسی کورد و فشارەکانی حکوومەتی تورکیا کە لە سەر هەدەپە و زیندانیکردنی ئەندامان و ڕێبەرەکانی ، جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە لایەن ئانکاراوە ، هەڵبژاردن و هەوڵدانی هاوپەیمانیەتی پارتەکان یان کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە