پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی: "هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت"
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی کرد و رایگهیاند، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
جەختیش دەکەینەوە هەروەک چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.
مسعود بارزانی
13ـی ئاداری 2022
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە