عێراق/ ٧٩٠٠ کەس سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە

عێراق/ ٧٩٠٠ کەس سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە

پەیامی کورد … عێراق/ ٧٩٠٠ کەس سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە

لە عێراق، دادگاکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەر نزیکەی هەشت هەزار کەسدا سەپاندووە و سزاکەشیان جێبەجێ نەکراوە.

حازم خالیدی، سەرۆکی لێژنەی چاودێریی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەت، لە پەرلەمانی عێراقی، رایگەیاندووە: درەنگخستنی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ واژۆکردنی سزاکانی لەسێدارەدان، هێزە ئەمنییەکان بێهێز دەکات و تیرۆریستان هان دەدات کردەی تیرۆریستی بکەن.

حازم خالیدی ئاشکرای کردووە، کە حەوت هەزار و 900 کەس لە زیندانەکانی عێراقدان، کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کە سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکە سزاکەیان لە دادگای تێهەڵچوونەوە پەسەند کراوە، بەڵام سزاکە جێبەجێ نەکراوە.

خالیدی هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر سەرۆکایەتیی کۆمار سزاکان واژۆ نەکات، ئەوا پەرلەمان پرۆژەیاسایەک ئامادە دەکات و بەهۆیەوە دەسەڵاتی دادوەری دەتوانێ ئەگەر سەرۆکایەتیی کۆمار لە ماوەی 60 رۆژدا سزاکەی پەسەند نەکرد، دوای 60 رۆژەکە سزاکە جێبەجێ بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە