پەیامی کورد... عومره‌كارێكی كورد له سعودیه كۆچی دوایی كرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 27/1/2024 عومره‌كارێكی كورد له سعودیه دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه ئایینه‌كانی كۆچی دوایی كرد.
حاجی كەیوان، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەج و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئه‌و عومره‌كاره ناوی ( شه‌فیقه ابراهیم حسن)ـه، ته‌مه‌نی 60 ساڵه و دانیشتووی پارێزگای دهۆكه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی (شا فه‌یصه‌ڵ) له مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.
ڕاشیگەیاند، ئه‌و عومره‌كاره به‌ر له دوو ڕۆژ باری ته‌ندروستی تێكووە و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، كه هاوسه‌فه‌رییه‌تی سه‌ردانی نه‌خۆشخانهیان كردووە، به‌ڵام دواتر له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌خه‌وێندرێت و ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد و بڕیاریشه هه‌ر له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به خاك بسپێردرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە