سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت

 

پەیامی کورد … سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت

 

لە پەیامێکدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی هەوڵ و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆی ستراتیجی عێراق - ئەمەریکا دەکات .

 

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی٤ی٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشتووە .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان.ا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە