بەپەلە ... شەڕ لە باکووری ئەفغانستان هەزاران بنەماڵەی ئاوارە کرد

بەپەلە ... شەڕ لە باکووری ئەفغانستان هەزاران بنەماڵەی ئاوارە کرد

پەیامی کورد  ...  بەرپرسانی مەحەللی لە باکووری ئەفغانستان ڕایانگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە " هەزاران بنەمالە " بە هۆی شەڕ و نائەمنییەوە لە ناوچەی ووڵسوالی دەشتی قەڵا لە ویلایەتی تخار و ووڵسوالی سنچارک وویلایەتی سەرپێڵ ئاوارە بوونە .

نەقیبۆڵڵا دەقیق ، ووڵسوال سنچارک وویلایەتی سەرپێڵ ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە نزیکەی سێ هەزار بنەماڵە لە ووڵسوالی دەشتی قەڵا ویلایەتی تخار و زیاتر لە ٢٥٠٠ بنەماڵە لە ووڵسوالی سنچارک ی وویلایەتی سەرپێڵ ئاوارە بوون .

هەر بە پێی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە تەنیا زیاتر لە یەک هەزار بنەماڵە لە گوندەکانی تەبەر و تغار خواجە کە ناوچەگەلی سەرەکی شەڕن ، بۆ ناوچە ئەمنەکانی ووڵسوالی هەڵهاتوون و ئێستا لە ماڵی خەڵکی ناوچەکە و مزگەوتەکاندا جێگیر کراون .

هەروەها ووتی : " شەڕ بە قورسی لە ناوچەکە لە ئارادایە و ئەوان تێدەکۆشن لەگەڵ ئۆپراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی دژبەرانی چەکدار لە ناوچەکە بەرەو پاش بگەڕێننەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە