پەیامی کورد ... هه‌ندرێن محه‌مه‌د : دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له ماوه‌ی 15 ڕۆژ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی پازده ڕۆژ په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند : به‌پێی یاسا دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌رفه‌ت ده‌درێت به لایه‌نه‌كان بۆ تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، دواتر تانه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگای كۆمیسیۆن ده‌كرێن و له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
به‌رپرسی كۆمیسیۆن ووتی: دوای ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی، پێویستە له ماوه‌ی پازده ڕۆژ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه ببات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ووتی : پێم وایه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت و لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه ڕێكکه‌وتن، چوونكه خه‌ڵك ده‌نگی به لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانی بكات، بۆیە گه‌شبینم ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە