لە هەجین ٦٨ ئەندامی " هەسەدە " شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون

لە هەجین ٦٨ ئەندامی " هەسەدە " شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون

لە هەرێمی هەجین ماوەیەکی زۆرە کە شەڕ لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " و داعش بەردەوامە . لە ئەنجامی شەڕدا ٦٨ ئەندامی " هەسەدە " ژیانی خۆیان لە دەستدا .

سەبارەت بەم هەواڵە سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە چاودیرانی مافی مرۆڤی سووریا " ÇMMS " ڕامی ئەبدۆلڕەحمان بەیاننامەیەکی بلاو کردەوە . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : لە شەڕی نێوان " هەسەدە " و چەکدارانی داعش دا لە ڕۆژی هەینییەوە هەتاکوو دوێنێ شەممە ٦٨ ئەندامی " هەسەدە " ژیانی خۆیان لە دەست داوە . و هەروەها نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوونە .

ووتەبێژی کۆنڤانسیۆن " سیان ڕەیان " هەروەها سەبارەت بەم هەواڵە قسە کردوو و ووتی : لە کاتی با و بۆران دا چەکدارانی داعش هێرشیان کردووە . تۆز و ڕەشەبا کارەکەی ئەوانی ئاسانتر کرد . ئێمەش حەپەساین . بەڵام ئێستا دۆخەکە ئاساییەو با و بۆران نەماوە و ئێمەش دەستی هاوکاری و یارمەتی دەدەینە هاوکارەکانی خۆمان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە