وەزیری بەرگری فەڕەنسا، لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا هۆشداری دەداتە ڕژێمی بەشار ئەسەد و گوتی “ئەگەر سووریا بۆ جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکار بهێنێ، سەرلەونوی هێرشە دەکەیەن سەر ئەم ووڵاتە”.
" فلۆرانس پارلی "، وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕاشیگەیاند: ئەگەر زانیاری و ڕاپۆرتی نوێ سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سووریاوە بڵاو بێتەوە، بێ هیچ دوودڵییەک هێرش دەکەینەوە سەر ئەم ووڵاتە.
پارلی گوتیشی:ئامانج لە هێرشی جاری پێشوو بۆ سەر سووریا ئەوە بوو کە چیدی ڕێگە نەدەین ڕژێمی سووریا هێرشی لەم چەشنە ئەنجام بدات،بەڵام ئەگەر حاڵەتی وا دووبارە بێتەوە،ئامانجی هێڕشەکە جیاواز دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا، دوای ئەوەی، کە ڕژێمی سووریا چەکی کیمیایی لە دژی دانیشتوانی مەدەنی ناوچەی دوما هەڵکەوتوو لە غووتەی ڕۆژهەڵات بەکارهێنا، لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا هێرشی کرایە سەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە