پەیامی کورد … گوڵستان سۆنۆک سەرۆکی شارەوانی کیرهانی ویلایەتی باتمان دەستبەسەر کرا
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٤ی شووباتی ٢٠٢١، سەرۆكی شارەوانییەكی سەر بە ویلایەتی باتمان لە باكووری كوردستان لەلایەن ئاسایشی توركیاوە لەگەڵ شەش ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەستگیر كرا.
ڕۆژنامەی (زەمان)ی توركی بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایشی توركیا گوڵستان سۆنۆك سەرۆكی شارەوانیی كیرهانی سەر بە ویلایەتی باتمانیان دەستگیر كرد.
ئاسایشی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكدا هەروەها شەش ئەندامی هەدەپەیان دەستگیر كردووە، لە ناویاندا موراد كیلیچ بەرپرسی ڕێكخستنەكانی باتمانی هەدەپە هەیە.
هەر حەفت دەستگیركراوەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی باتمان كراون و هێشتا ڕوونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنیان نەدراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە