پەیامی کورد ... داواکاری نووسەرە پەنابەرەکەی ڕۆژهەڵات پەسەند کرا
بەرپرسانی نیووزلەندا رایانگەیاند، مافی پەنابەریان بەخشیوەتە بەهرۆز بووچانی نووسەری كورد، كە ماوەی شەش ساڵ لە دوورگەی مانووس مابوەوە.
بەڕێوبەرایەتی كۆچی نیووزلەندا رایگەیاند، داواكاری بەهرۆز بووچانیان بۆ پێدانی مافی پەنابەری پەسەند كردووە و مافی مانەوەی هەمیشەییان پێبەخشیوە.
روونیشیكراوەتەوە، رۆژی پێنج شەممە هاوكات لە گەڵ یادی ٣٧ ساڵەی لەدایكبوونی ئەو نووسەرە، بڕیارەكەیان پێڕاگەیاندووە.
بەهرۆز بووچانی خەڵكی ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە و ماوەی شەش ساڵ لە دوورگەی مانوس لە چاوەڕوانی ئەوەدابوو كە وەك پەنابەر لە لایەن ئوستڕاڵیاوە وەربگیرێت، هەر لەو ماوەیەدا كتێبێكی نووسی بە ناوی "هیچ دۆستێك جگە لە چیاكان"و كە لە بارەی كۆچ و دۆخی دوورگەكەوە بوو.
ئەو كتێبە توانی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت.
مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو بەهرۆز بووچانی بەمەبەستی پێشكەش كردنی ووتارێك سەردانی نیوزلەندای كرد و هەر لەوێ داوای مافی پەنابەری كردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە