ئێران..(١٠) هەزار قوتابی ئاڵودەی ماددەی هۆشبەربوونە

ئێران..(١٠) هەزار قوتابی ئاڵودەی ماددەی هۆشبەربوونە

بەوتەی بەرێوەبەری گشتی چاودێرییە کۆمەڵایەتییەکان لەوەزارەتی پەروەردەی ئێران، وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی چەندین جار نیگەرانی خۆی لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن قوتابیانەوە لە تەمەنی جیاجیا دەربڕیوە.

مەنسور کیایی، بەرێوەبەری گشتی چاودێرییە کۆمەڵایەتییەکان لەوەزارەتی پەروەردەی ئێران، بەئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە، کە لە ئێستادا نزیکەی (١٠٠) هەزار قوتابی ئێرانی ڕووبەڕووی مەترسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بوونەتەوە بەشێوەیەک کە ژمارەیەک لەو خوێندکارانە ئەزمونی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان هەیە یاخود ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە بوونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، کە لەبواری تووشبوون بەماددە هۆشبەرەکان، نزیکەی (١٠) هەزار قوتابی  لەقۆناغێکدان کە دوای تێپەڕاندنی ئەزموونی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ئێستا بەردەوامن لە بەکارهێنانی ئەو ماددانە و پێویستیان بە چارەسەر هەیە.

بە پێی ئامارەکان، ساڵانە بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە،هەزاران کەس لە ئێران گیان لەدەست دەدەن یاخود تووشی کێشە دەبن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە