پەیامی کورد ... بانکی نێودەوڵەتی: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرەو هەڵکشان دەچێت
بانكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخی ئابوریی عیراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، ئاستی هه‌ژاری له عیراق به‌رێژه‌ی 7% بۆ 14% به‌رزده‌كاته‌وه و 5 ملیۆن بۆ 7 ملیۆن كه‌سی دیكه له عیراق ده‌چنه هێڵی هه‌ژارییه‌وه، له‌كاتێكدا ژماره‌ی هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌ی له‌ئێستادا به 10 ملیۆن كه‌س خه‌مڵاندووه.
بانكه‌كه هۆشداریی داوه له‌وه‌ی، قه‌یرانی دارایی عیراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خێزان و تواناكانی ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه زۆرێك له هاووڵاتیان كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌تایبه‌ت كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت.
بۆیه بانكی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرته‌كه‌یدا داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كات به‌په‌له كاربكات بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی ئابوری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە