بەپەلە ... جەمیل بایک پەیامێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بڵاو دەکاتەوە

بەپەلە     ...    جەمیل بایک پەیامێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    جەمیل بایک پەیامێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بڵاو دەکاتەوە .

جەمیل بایک : پەیوەندییەکانی ئێمە بەو جۆرە کە هەندێک کەس باسی دەکەن لەگەڵ ئێران نییە .

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان " کەجەکە " جەمیل بایک لە پەیامێکدا سەبارەت بەو بانگەشەی کە دەربارەت پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و ئێران باس دەکرێت ڕەتی دەکاتەوە و ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی ئێمە و ئێران بەو شێوەیە نییە کە باسی لێوە دەکرێت .

جەمیل بایک لە ووتووێژێکی تایبەتی خۆیدا لەگەڵ ئاژانسێکی میدیایی باشوور دا سەبارەت بەو پرسیارەی کە پەیوەندییەکانی پەکەکە و ئێران لە چ ئاست و ڕاستییەکی دایە ووڵامی دایەوە و ووتی : " هەندیک جار لە بەر بابەت و مژارگەلێک سەبارەت بە سنوورەکان ئێمە لەگەڵ ئێران دا پەیوەندیمان هەیە ئەوە ڕاستییەکە . بەڵام لە سەر ئاستی سیاسی دا هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەوان نییە و لە چوارچێوەی ئەمنییەت و پاراستنی سنوورەکاندا پەیوەندیمان هەیە . ئێمە چوار جار بە هۆی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیاوە  لە لایەن ئێرانەوە کراینە ئامانجی تۆپ و مووشەکەوە .کەمین بۆ گەریلاکانمان دادەنێنەوە .بەڵام ئێستا دا لە نێوان ئێەدا ئاگربەستێکی نهێنی و کاتی بوونی هەیە . هەر بەم هۆیەوە هەر بەو جۆرەی کە هەندێک لایەن بانگەشەی ئەوە دەکەن هیچ پەیوەندییەکی ئێمە و ئێران بوونی نییە .

بایک لە هەڤپەیڤینەکەی خۆیدا هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و ئەمریکا ش دەکات و ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی ئەوان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانووستاندنیان هەیە و دەیکەن و دەیانەوێت ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی پرس و دۆزی کورد ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی هەبێت .

هاوسەرۆکی کەجکە هەروەها سەبارەت بەو قسە و باسانەی کە گوایە لە نێوان هێزەکانی ئەوان و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسدە " دا ناکۆکی و کێشە هەیە ڕایگەیاند و ئاشکرای کرد " لە نێوان KCK و HSD دا هیچ ناکۆکییەک بوونی نییە . ئەوان بۆ خۆیان بڕیاری خۆیان دەدن و جێبەجێی دەکەن . هیچ هەڵوێستێکی ئێمە لە سەر بەرهەم هینانی نەوت نییە . ئەو شتەی کە ئێمە دەیڵێین نەوتی سووریایە هی هەموو خەڵکی سووریایە . دەبێ نەوتی سووریا ببێتە لەمپەرێک بۆ پەیوەندی و یەکیتی نێوان کورد و عەرەبەکان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە