سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە کرد

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە کرد

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و دوایین سه‌ردانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌مریكا و بریتانیا تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا كه‌ عیسا عوزەیر، سوپاسالاری پێشمەرگە ئامادەی بوو، وەزیری پێشمەرگە ئەنجامەكانی سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بریتانیا و ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی، پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بەرنامە و ڕێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و، پەیوەست بەوەش ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە