پەیامی کورد... لاوێکی ١٨ ساڵە لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد بەناوی پەیمان خزرزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٣ی مەیی ٢٠٢٣) پەیمان خزرزداە، خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشی کردووەتە سەر ماڵی باوک و دایکی ئەم لاوە تەمەن ١٨ ساڵە لە گەڕەکی ئەرمەنیانی شاری مەهاباد و ناوبراوی ڕفاندووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ پەیمان خزرزادە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدانییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە