لەسلێمانی سۆران و هەڵەبجەو ڕانیە، خۆپێشاندان دژی هێرشەكانی سەر هەولێر دەستیــپێكرد

لەسلێمانی سۆران و هەڵەبجەو ڕانیە، خۆپێشاندان دژی هێرشەكانی سەر هەولێر دەستیــپێكرد


پەیامی کورد... لەسلێمانی سۆران و هەڵەبجەو ڕانیە، خۆپێشاندان دژی هێرشەكانی سەر هەولێر دەستیــپێكرد


ئەمڕۆ سێ شەممە لە سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە دژی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان، خۆپیشاندان دەستیپێكردو داوای ڕاگرتنی هێرشەكان و هەڵوێستی وڵاتان دەكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەپێناو ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی كرایە سەر هەولێر، لە سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە خۆپیشاندان دەستیــپێكردو خۆپیشاندەران داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر هەرێم لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن.

جێگەی باسە، شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممەی هەفتەی ڕابردوو، بەشێك لە ناوچەكانی هەولێر لەلایەن چەند موشەكێكی ئێرانەوە بۆردوومان كران و ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەوەی لێكەوتەوەو ڕوداوەكە گیان لەدەستدانی پێنج كەس و برینداربونی شەش كەسی لێكەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە