پەیامی کورد... لە سووریا به درۆن هێرش كرایه سهر هێزهكانی هاوپهیمانان
گۆڤاری ئەمریکیی کرێدڵ و ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی بڵاویان کردۆتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە شاری ئەلشەدادی (Al-Shaddadah) کە لەژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکانی سووریایە.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، تەقینەوەکان بەهۆی هێرشی درۆن و کاتیۆشاوە بووە کە هێزەکانی دژ بە ئەمریکا لە سووریا ئەنجامیان داوە بەڵام خەساری گیانیی نەبووە. هەر چەنده تەقینەوەکان بەهێز بوون.
هێرشەکان بە وردی کراوەتەسەر بنکەی ئەلجبسە، کە نزیکە لە بیرە نەوتەکانی نزیک لە ناحیەی ئەلشەدادی، کە بەپێی هەواڵدەریی سپۆتنیک هێزەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسای تێدا جێگیرە.
ئەم گۆڤارە ڕاشیگەیاندووە هێرشی هاوشێوەی ئەم هێرشانە کراوەتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هەر لەم ناوچانەدا و بەهۆیەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کەوتۆتە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە