پەیامی کورد... ئێران وهڵامی لێدوانەکانی بهرپرسانی ئەمریکا دهداتهوه
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی ڕایگهیاند کە بە پێچەوانەی لێدوانەکانی ئەمریکا، ئێران کاریگەرترین وڵاتە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی لە ئاوە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان و تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە سەلامەتی لە گەرووی هورموزدا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، ناسر کەنعانی کاردانەوەی لەهەمبەر لێدوانەکانی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی نیشان داوە.
باسی لهوهش كرد،کە ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن ئێران ئاسایشی هاتوچۆی لە کەنداو و گەرووی هورموزدا خستووەتە مەترسییەوە بێ بنەمان و ئەو جۆرە تۆمەتانە رەت دەکەنەوە، سیاسەتی دەستوەردان و تێکدەری ئەمریکا کە ساڵانێکی زۆرە پەیڕەوی دەکات، ناسەقامگیریی و نائارامیی لە ناوچەی کەنداو دروست کردووە.
ئهوهشی خستهروو"بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەو وڵاتەی کە یاسای دەریایی پێشێل دەکات، دەستی گرتووە بەسەر ناردنی نەوتی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، ئاسایشی دەریاوانی و بازرگانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە