نوسینگەی گەرمیانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگادارییەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات و تێیدا رایگەیاندووە، کە سەردانی بنكەكانی كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نوێی دەنگدان و ئەو کەسانەشی كە خۆیان تۆمار نەكردووە دەتوانن بە كارتی كورتخایەن دەنگ بدەن.
ئەمڕۆ (٣٠)ی نیسان، نوسینگەی گەرمیانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەئاگادارینامەیەکدا کە وێنەیەکی دەستی "پەیاماکورد" کەوتووە، بڵاویکردووەتەوە، تێیدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات كە لەپێش (٩-١١-٢٠١٧) بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نوێی دەنگدان خۆیان تۆمار كردووە، بەزووترین كات سەردانی بنكەكانی كۆمیسیۆن بكەن، بەپێچەوانەوە بێبەش دەبن لە مافی دەنگدان.
نوسینگەکەی کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، کە "ئەو هاووڵاتییانەی لەدایكبووی ساڵەكانی (١٩٩٧ تا ٢٠٠٠)ن و خۆیان تۆمار نەكردووە، كارتی كورتخایەنیان بۆ هاتووە و دەتوانن بەو كارتە دەنگ بدەن.
رونیشکراوەتەوە، کە لەناوەندی شارۆچكەی كەلار دووبنكەی کۆمسیۆن هەیە، یەكێكیان لەناو بینای كتێبخانەی گشتی كەلارەو ئەوی دیکەشیان، لەناە بیای بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە