سعودیە فڕۆکەی جەنگی رافالی فەرەنسی دەکڕێت

سعودیە فڕۆکەی جەنگی رافالی فەرەنسی دەکڕێت

پەیامی کورد... سعودیە فڕۆکەی جەنگی رافالی فەرەنسی دەکڕێت



سعوودیە بیر لە کڕینی فڕۆکەی "رافال"ـی فەرەنسی دەکاتەوە، بەو هۆیەوە پەیوەندی بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی "داسۆ"ـی فەرەنسی کردووە بۆ ئەوەی لەبارەی نرخی کڕینی فڕۆکەی جۆری "54" لەم مۆدێلەدا بپرسێت.

لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی "لا تریبیون دیمانش" بڵاویکردەوە، "بەرهەمهێنەری فڕۆکە فەرەنسییەکە تا 10ـی ئەم مانگە مۆڵەتی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکەی ریاز".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر رێککەوتنەکە تەواو بێت، ئەوا دەبێتە سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ سعوودیە، وەک چۆن ریاز تا ئێستا پێی باشە فڕۆکەی ئێف 15ـی ئەمەریکی، یان یۆرۆفایتەر تایفون بەدەستبهێنێت، کە لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیاوە دروستکراوە.

ئەوەش هاتووە : ئەڵمانیا لە دوای کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە ساڵی 2018، فرۆشتنی چەکی بە ریاز راگرتووە، دەشڵێت: ئەو حەزەی سعوودیە کە نیشانی داوە بۆ کڕینی فڕۆکەکانی رافال، ئامرازێک بێت بۆ فشارخستنە سەر دابینکەرانی فڕۆکەی شەڕکەر.

سعوودیە یەکەم وڵات نییە لە ناوچەکەدا کە گرنگی بە فڕۆکەی رافال بدات، چونکە پێشتر میسر و ئیمارات و قەتەر ژمارەیەک لەو فڕۆکەیان کڕیوە، فڕۆکەی رافال لە ساڵی 2004دا، کەوتە خزمەتی هێزی دەریایی فەرەنسا، هەروەها سەرکەوتنیشی لە فرۆشتنی ئەو فڕۆکەیە بەدەستهێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە