لە خۆپیشاندانەكانی پێرۆدا 47 كەس گیانیانلەدەستدا

لە خۆپیشاندانەكانی پێرۆدا 47 كەس گیانیانلەدەستدا

پەیامی کورد... لە خۆپیشاندانەكانی پێرۆدا 47 كەس گیانیانلەدەستدا

خۆپیشاندانەكان لە دژی حكومەتی دینا بۆلورتێ سەرۆكی ئێستای پێرۆ بەردەوامە كە بەهۆیەوە چەندین قوربانی لێكەوتۆتەوەو لەشاری كۆسكۆ شەڕو پێكادان دەستیپێكردوە.
دوای دەستگیركردن و بێسەروشوێنبونی كاستیلۆ سەرۆكی پێشوی پێرۆ، دینا بۆلورتێ لە كۆتاییەكانی ساڵی 2022دا بوە سەرۆكی ئەو وڵاتەو دوابەدوای ئەوەش خۆپیشاندان دژی حكومەتی نوێی وڵاتەكە دەستیپێكرد كە بوە هۆی گیانلەدەستدانی 47 كەس، لە ئێستاشدا لە شاری كۆسكۆ شەڕوپێكادان رویداوە.
بەرپرسانی كۆسكۆ بڵاویانكردۆتەوە، خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە دەست بەسەر فڕۆكەخانەی شارەكەدا بگرن، گەشتیارێكی زۆریش رو لەوێ دەكات، چونكە كۆسكۆ شارێكی گەشتیاریە، بەوهۆیەشەوە تائێستا 16 هاوڵاتی و 6 كەس لە هێزەكانی پۆلیس بریندار بون.
حكومەتی پێرۆ قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری پونۆ لە كاتژمێر 8ی ئێوارەوە بۆ 4ی بەیانی راگەیاندوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە