فەڕەنسا بۆ هاووڵاتییەکانی: دەستبەجێ بێلاڕووس جێبهێڵن

فەڕەنسا بۆ هاووڵاتییەکانی: دەستبەجێ بێلاڕووس جێبهێڵن

پەیامی کورد... فەڕەنسا بۆ هاووڵاتییەکانی: دەستبەجێ بێلاڕووس جێبهێڵن


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی لیتوانیا، پۆڵەندا یان لاتڤیاوە وڵاتەکە جێبهێڵن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساوە بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و داخستنی کایەی ئاسمانیی نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس، داوا لە هاووڵاتییانی فەڕەنسا کراوە گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوەشکراوە کە سنووری نێوان لیتوانیا و لاتڤیا کراوە دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ئەوانەی گەشت دەکەن بۆ پۆڵەندا لە 13ی شوباتەوە تەنیا دەروازەی تیریسپۆل کراوە دەبێت و داوا لە هاووڵاتییانی فەڕەنسا لە بێلاڕووس کراوە لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی لیتوانیا، پۆڵەندا یان لاتڤیاوە وڵاتەکە جێبهێڵن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە