کەشناسی: لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خۆڵبارین کەم دەبێتەوە

کەشناسی: لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خۆڵبارین کەم دەبێتەوە

پەیامی کورد... کەشناسی: لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خۆڵبارین کەم دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانیش پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم تۆز و خۆڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٨ پلە، هەڵەبجە ٣١ پلە، دهۆک ٢٨ پلە و کەرکووک ٣٣ پلە دەبێت.

هاوکات سبەینێ چوارشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣١ پلە، هەڵەبجە ٣٢ پلە، دهۆک ٣٠ پلە و کەرکووکیش ٣٥ پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم تۆز و خۆڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری خۆڵبارینەکە کەمتر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە