پەیامی کورد... بە فەرمی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەك 19هەمین پارێزگای عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بە فەرمی پڕۆژەكە ڕەوانەی پەرلەمان كرا بۆ پەسەند كردنی.
د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد: پڕۆژە یاسای (هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆماری عێراق) كە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣١٣١ لە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١١ لە ڕۆژی ١٣-٣-٢٠٢٣ پەسەندكرا، ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق كرا بە نووسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٤٩٧ لە ١٤-٣-٢٠٢٣.
ئەوەش دەخاتەڕوو: لێرە بەدواوە هیمەت و هەوڵی دڵسۆزانی هەڵەبجەی دەوێت لە خوشك و برایانمان لە فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە پەرلەمانی عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش زوو بیخاتە كارنامەی كۆبوونەوەی داهاتوو.
باسی لەوەشكرد: پێویستە لیژنەی یاسایی و لیژنەی هەرێم و پارێزگاكانیش لە پەرلەمان زوو ڕاپۆرتی لەسەر بكەن، بەردەوامین لە پەیوەندی لەگەڵیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە