بە پێی ئەم هەواڵە ، ڕۆژی دوو شەممە ٠٩ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ، بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامی و سەربازییەکانی ڕژیمەوە ، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی " دۆستان " سەر بە ناوچەی شپیرانی سەڵماس، سەر بە پارێزگای ورمێ بە ناوی " تەوحید حەقدار " کوڕی بارزان لە سنووری شنۆ گیانی لە دەستداوە.
هەروەها بە پێی ئەو زانیارانە ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە دوای دوو ڕۆژ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ ئۆگۆست دۆزراوەتەوەو هەناردە کراوە بۆ پزیشکی یاسایی نەغەدە.
مەرگی کۆڵبەرەکان بە هۆی ، نەبوونی دەرفەتی کار لە شار و ناوچەکانی کوردستان وا دەکات خەڵک ڕوو لە کاری مەترسیدار بکەن . بە پێی یاسا و ڕێککەوتنامە جیهانییەکان تەقە کردن لە کەسانی بێ چەک لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە قەدەغەیە، بەڵام کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی نەک پابەند نین ، بەڵکوو دەست ئاوەڵا کراون بە ئەنقەست تەقە لە خەڵکی کۆڵبەری سنوورەکان بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە