پەیامی کورد... ڕووسیا مووشەکێکی ئەتۆمیتاقی کردەوە
وتەبێژی کۆشکی کریملین ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا لە مانۆڕە سەربازییەکەی ئەمڕۆیدا مووشەکێکی با لیستێکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بەسەرکەوتوویی تاقیکردەوە.
(دیمیتری پیسکۆڤ) وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە، لە مانۆڕە سەربازییەکەی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا، کە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (ڤلادیمیر پۆتین) ئەنجام دەدرێت، مووشەکێکی با لیستێکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە سەربازییانە کردووە بە مووشەکی با لیستێکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی، وتووشیەتی: پۆتین لەگەڵ ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی بێلاڕووس چاودێری مانۆڕەکە دەکەن، کە بۆ هەر دوو وڵات گرنگە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە