پەیامی کورد... وەزارەتی تەندروستی: تەنیا دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان هەیە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە تەنیا دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون هەیە، هەردووکیان ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە بەردەوامن لە دۆزینەوەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون و حاڵەتە گومانلێکراوەکان.
ڕاشیگەیاندووە، تەنیا دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، دوای مانەوە لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر گەڕێنراونەتە ماڵەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە