وەزیری تەندروستیی تورکیا: ''لە بوومەلەرزەکەی دوزجەدا ٦٨ کەس برینداربوون''

وەزیری تەندروستیی تورکیا: ''لە بوومەلەرزەکەی دوزجەدا ٦٨ کەس برینداربوون''

پەیامی کورد... وەزیری تەندروستیی تورکیا: ''لە بوومەلەرزەکەی دوزجەدا ٦٨ کەس برینداربوون''

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە لەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٥،٩ پلە پارێزگای دوزجەی هەژاند، ٦٨ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

فەخرەددین کۆجا پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا باسی لەوە کرد کە لە کاتی بوومەلەرزەکەدا هاووڵاتییەکی ئەفغانستانی تەمەن ٢٢ ساڵان لە نهۆمی یەکەمی بینایەکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و سەری بەر زەوی کەوتووە و مێشکی تووشی خوێن بەربوون بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و لەژێر ئامێری هەناسەداندایە، رەوشی تەندروستیی سەختە و گوتی: ''ئومێدەوارم چاک ببێتەوە''.

فەخرەددین کۆجا گوتیشی: ''تێکڕا ٦٨ بریندارمان هەیە، ٢٦شیان لە نەخۆشخانەن. جگە لەو نەخۆشەی برینەکەی سەختە بە گشتیی بریندارەکان دۆخیان باشە و هیچ کێشەیەکیان نییە''.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە