پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت سیستەمی دیجیتاڵی مووڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە کار
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ یەکەمجار سیستەمی دیجیتاڵی مووڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان کاراکرا و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاراکردنی ئەو سیستەمە بە قۆناغێکی نوێ و سەردەمیانە ناودەبات کە بەشێکە لە پرۆسەی بە دیجتاڵ کردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی مووڵەتی شوفێری خۆی بەو سیستەمە نوێێە نوێکردەوە، لە ووردەکاری سیستەمی مووڵەتی شوفێری دیجیتاڵی کۆڵییەوە و لەلایەن بەڕێوبەر و بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر زانیاری لەبارەی سیستەمەکە خرایەڕوو.
سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی داتای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و لەمەودوا هەم دەتوانین مووڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەین. هەمیش ئەو سیستەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها گوتی: ئێمە لە شێوازی بەکارهێنانی کاخەز و رووتینێکی دوور و درێژەوە، گەیشتین بەوەی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی و خێرا کارەکان ئەنجام بدەین، کە ئەمەش جێی دەستخۆشی و ئومێدە، قۆناخێکی نوێ و سەردەمیانەیە، بۆ ئەوەی لەمەودوا کاروباری هاووڵاتییان بە ماوەیەکی خێراتر و بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن، دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە کاریان لە سیستەمەکەدا کردووە و پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم.
24 ئاب 2022
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە