پێگەی بەناوبانگی شپیگڵ، لە بابەتێکی شیکاریدا نووسیویەتی "ئەوروپا هاوکات لە گەڵ ئەوەی خۆی بۆ کۆتایی ئەم رێککەوتنە ئامادە دەکات، هاوکات بیر لەوە دەکاتەوە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێڕان پەرەپێبدات".
بە گوێڕەی پێگەی گۆڤاری شپیگڵ، لە کاتێکدا ئەوروپا چاوەڕێی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە لایەن ترەمپەوە دەکات، بیر لە دەرهاویشتەکانی ئەم بڕیارە و کاریگەری گەمارۆکانی سەر واشنتۆن بۆ سەر پەیوەندی کۆمپانیاکانی ئەوروپا و ئێران دەکاتەوە.
شپیگڵ هەروەها نووسیویەتی: لە کاتێکدا، کە مایک پەمپیۆ، جێگای رێکس تیلرسەنی گرتۆەوە و بە کەسێکی توندڕەو و دژە ئێران دەناسرێتەوە، کۆی هاوکێشەکان بە شێوەی چاوەڕواننەکراو گۆڕانکارییان بە سەرداهاتووە.
شپیگڵ راشیگەیاندووە، ناکرێ بە سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر بەم رێککەوتنە گەشبین بین، چونکو جێگۆڕگێ کردن بە کادیرەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ، هاوکێشەکانی ئاڵۆز کردووە.
شپیگڵ لە درێژەدا دەنووسێ، خراپترین سیناریۆ ئەوەیە، کە ترەمپ بە بێ هیچ روونکردنەوە و پلانێکی پێشنیاری، یەک لایەنە رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە