ئاگرێک لە چین کەوتەوە و دەیان کەس بوونە قوربانی

ئاگرێک لە چین کەوتەوە و دەیان کەس بوونە قوربانی

پەیامی کورد... ئاگرێک لە چین کەوتەوە و دەیان کەس بوونە قوربانی

لە پارێزگایەکی باکوری چین ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە و بەو هۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیا فەرمییەکانی چین بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی پارێزگای شانشی لە باکوری چین، 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ ئاماری وردی قوربانییەکان دەکرێت، ئەو 11 کەسە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسیش باڵەخانەکەیان جێهێشتووە، 51 کەسە بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە