کەرکووک/ خۆکوژێک پێش کردەوە تیرۆریستییەکەی کوژرا

کەرکووک/ خۆکوژێک پێش کردەوە تیرۆریستییەکەی کوژرا

پەیامی کورد … کەرکووک/ خۆکوێک پێش کردەوە تیرۆریستییەکەی کوژرا

 

خۆكوژێك هەوڵیدا خۆی بكات بەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك، بەڵام لەلایەن پاسەوانەكانەوە تەقەی لێكرا و بەهۆی ئەوەشەوە تەقیەوە و دوو پاسەوان بریندار بون.

 

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە: خۆكوژێك هەوڵی داوە هێرش بكاتە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شارەكە.

 

ئەوەش هاتوە، بەڵام لەلایەن پاسەوانەكانی بارەگاكە هەستی پێكراوە و تەقەی لێكراوە، ئەوەش بوەتە هۆی تەقاندنەوەی لە دەرەوەی پەرژینی بارەگاكە. خۆکوژەکە کوژراوە بەڵام ناسنامەی نادیارە.

 

 

بەپێی زانیاریەكان، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو ئەندامی پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بریندار بون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە