بوومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند

بوومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند

پەیامی کورد… بوومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند

شه‌وی رابردوو بوومەلەرزەیەک قـەزای کـەلار و دەوورووبەری هـەژانـد و لەلایەن بەشێك لەدانیشتوانی ناوچەكەشەوە هەستی پێكرا.

محمد كه‌لاری شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند: لەکاتژمێر 11:45 خولەکی شه‌وی رابردوو 2021/12/22 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 پلە ڕێختەر بەشی خۆرهەڵاتی گەرمیانی لەرزاندەوە و بەشێک لەدانیشتوانی کەلار و ناحیەی پێباز هەستیان پێکردوە کە لەقوڵای 10 کیلۆمەتر ڕویداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:چەقی بومەلەرزەکە گوندی گوڕگنوش بوە لەوبەری ڕوباری سیروان کە دەکاتە خۆرهەڵاتی گەرمیان و بەدوری 34 کیلۆمەتر لەقەزای کەلارەوە

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە