پەیامی کورد ... تویتەر بە یەکجاری ئێکاونتی ترامپی ڕاگرت
كۆمپانیای تویتەر هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای بە یەكجاری ڕاگرت ئەوەش بەهۆی "ترسی زیاتر وروژاندنی توندوتیژی".
كۆمپانیای تویتەر كە یەكێكە لە بەربڵاوترین تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "داخستنی هەژماری @realDonaldTrump دوای پێداچوونەوە و چاودێریكردنی تویتە نوێیەكانیەتی".
ئەم هەنگاوەی تویتەر لەدژی ترەمپ دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا لایەنگرانی خۆی هاندا بڕۆنە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا تا كۆنگرێس بەگۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی خۆی بڕیار بدەن، بەڵام ئەو هەنگاوەی ترەمپ كاردانەوەی خراپی لێكەوتەوە و دواتر كۆنگرێس جۆبایدنی وەك سەرۆكی ئەمەریكا پەسەند كرد.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە