نزیکەی یەک میلیۆن قوتابی وازیان لەخوێندن هێناوە

نزیکەی یەک میلیۆن قوتابی وازیان لەخوێندن هێناوە

پەیامی کورد … ئێران/ نزیکەی یەک میلیۆن قوتابی وازیان لەخوێندن هێناوە

وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، نزیکه‌ی یەك ملیۆن قوتابی لەم وڵاتە دەستیان لە خوێندن بەرداوە، رۆژنامەیەکی ئێرانیش دەڵێت ئاماری راستەقینە پێنج ئەوەندەی ئەم ژماره‌یه‌ ده‌بێت.

عەلیڕەزا کازمی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاشكرای كرد، نزیکه‌ی 210 هەزار قوتابی قۆناغی سەرەتایی و 760 هەزار قوتابی قۆناغی ناوەندی وازیان لە خوێندن هێناوە. لە بەرانبەریشدا رۆژنامەی جەهانی سەنعەت لە راپۆرتێکدا باسی لە دەرچوونی چینی ناوەند لە قوتابخانەکان کردووە، كه‌ ئەگەر بە زوویی قوتابخانەکان نەکرێنەوە؛ ئاماری راستەقینەی وازهێنانی قوتابیان لە خوێندن لە پێنج ملیۆن کەس تێدەپەڕێت.

زۆربەی ئەو قوتابییانە لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا، بەهۆی هەژاری و دەستڕانەگەیشتنیان بە تابلێت و مۆبایلی زیرەک و نەبوونی دەرفەت بۆ بەردەوام بوونیان لە خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین، وازیان لە خوێندن هێناوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە